پێكهاتەی چاوەروانكراوی جەنگی ئۆلۆمپیكۆ
نوشته شده توسط : Honar Pirani

پێكهاتەی چاوەروانكراوی جەنگی ئۆلۆمپیكۆ

یانەی ئەتەر میلان دەیەوێت جامی ئیتالیا بكاتە یەكەم دیاری جامەكان بۆ هاندەرانی خۆی پاش ئەوەی یانەی ناوبراو كاندیدكراوە بۆ بەدەست هێنانی جامی پاشا و خوولی یانە پالەوانەكانی ئەوروپا كاتێك رۆژی 22 مایۆ لەسەر یاریگای سانتیاگۆ بەرامبەر یانەی بایرن مونیخی ئەلمانی یاری دەكات و ئێستاش لە پێشەنگی خوولی كالچۆدایە بۆیە ئێستا یانەی ناوبراو بەباشی خۆی ئامادە كردووە بۆ یاری كۆتایی جامی پاشا بەرامبەر یانەی رۆما كەوا بریارە ئێوارەی ئەمرۆ لەسەر یاریگایی ئۆلۆمپیكۆ بەرێوە بچێت. لەلایەكی ترەوە یانەی رۆما دەیەوێت بە بەدەست هێنانی جامەكە دلی هاندەرانی خۆش بكات پاش جێهێشتنی پێشەنگی كالچۆ بۆ ئەنتەر بە جیاوازی دوو خال.

چاوەروان دەكرێت پێكهاتەی سەرەكی هەردوو یانە بەم شێوەیە بێت:

پێكهاتەی یانەی رۆما:
گۆلپارێز: جولیۆ سێرجیۆ
هێلی بەرگری: ریسێ…خوان…مێكسێس…بۆردیسۆ
هێلی ناوەراست: پیتزارۆ…دی رۆسی…پێرۆتا…مێنێز…ڤوسینیتش
هێلی هێرشبەر: فراچێسكۆ تۆتی

یانەی ئەنتەرمیلان:
گۆلپارێز: جولیۆ سێزار
هێلی بەرگری: زانێتی…ساموێل…كۆردۆبا…مایكۆن
هێلی ناوەراست: كامبیاسۆ…ستانكۆڤیچ…بالۆتێلی…شنایدر
هێلی هێرشبەر: ئیتۆ…میلیتۆ




:: موضوعات مرتبط: وه رزشى , خولى ئيتاليا , ,
:: بازدید از این مطلب : 1453
تاریخ انتشار : | نظرات ()
مطالب مرتبط با این پست
لیست